D.2.1 ئایا دزه‌ و هه‌ڵاتنی سه‌رمایه‌ به‌هێزییه‌؟

به‌ڵێ، سه‌رمایه‌ دزه‌پێكراوه‌كان ده‌توانن كام میری هه‌یه ‌قۆڵبه‌ستی بكه‌ن و نه‌هێڵن فزه ‌بكات و زیاده‌رۆیی بكات و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوون بدات، ئه‌م كاره‌ش له‌وێوه‌ ده‌ست پێده‌كات, كه ‌ده‌توانرێت هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه ‌و نه‌خه‌ڵه‌تابن ملی لارێ بگرن. به‌و ده‌ستوور و یاسایانه‌یان پابه‌ندییان بكه‌ن، كه به‌ ‌خۆیان دایانده‌نین و ده‌ریانده‌كه‌ن. بۆ نموونه‌ به‌ڕێکه‌وت نه‌بوو، كه‌ پارتی كرێكارانی ئوسترالیا، پارتی سۆسیالیستی ئیسپانی بوونه‌ هاورێگه‌ و چاولگه‌رانی ڕامیارییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی( تاتشه‌ر) مه‌دامی پۆڵاین، تاتشه‌ر له‌ به‌ریتانیا ئه‌و ڕامیارییانه‌ی خسته‌گه‌ر، مانگێك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی1984 شالیاری داراییRoger Douglas پرۆگرامێكی ڕیفۆرمی ئابووری له‌ جۆری ئه‌وه‌ی تاتشه‌ر و ڕێگان له‌سه‌ری هاوكار بوون دابه‌زاند NDT winps هه‌مووی كرایه‌ كه‌رتی تایبه‌ت و بووه‌ مایه‌ی زیادكردنی نایه‌كسانی و زیادبوونی تاوانه‌كان, كه‌ تا ئه‌و كاته‌ له‌ نیوزله‌ند نه‌ناسرابوون.[John Pilger, “Breaking the one party state,” New Statesman, 16/12/94]

نموونه‌یه‌كی تر له ‌دزه‌كردنی سه‌رمایه‌ و به‌كارهێنانی بۆ دسپلینی کارگێریی كه دووچاری به‌رگرییه‌كی به‌هێز بووه‌وه‌، به ‌باشی ده‌بینرا، میرایەتی پارتی كرێكاران له ‌1974-1979 له ‌به‌ریتانیا جه‌نیوه‌ری1974 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكان له ‌بۆرسه‌ی له‌نده‌ن گه‌یشته‌ 500 خاڵ، كاریگه‌ری ئه‌و پاره‌یه ‌و مانگرتنی كرێكارانی كانه‌كان Forçan Heath بوونه ‌هۆی ئه‌وه ‌سه‌رۆکشالیارانی Tory له ‌هه‌ڵبژاردنێكدا بدۆڕێت، میرایه‌تی تازه‌ی پارتی كرێكاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌سانی چه‌پی تێدا بوون، ئه‌نجومه‌نی شالیاران باسی له ‌گۆرینی كه‌رتی تایبه‌تی بۆ كه‌رتی گشتی ده‌كرد، واته‌ به‌نیشتمانیكردنی بانكه‌كان و پیشه‌سازی گه‌وره‌، به‌تایبه‌تی کارگه‌ی دروستکردنی پاپۆره‌ گه‌وره‌کان. له‌ دیسه‌مبه‌ردا به‌های خاڵه‌کان دابه‌زی بۆ150، ساڵی1976 خه‌زێنه‌ ناچار100 ملیۆن دۆلاری بۆ کرینه‌وه‌ی پاره‌کانی خۆی به‌مه‌به‌ستی پشتگیریکردنی لیره‌ی ئیسترلینی خه‌رجکرد. [The Times, 10/6/76]

رۆژنامه‌ی تایمز ڕۆژی 27.05.76 ده‌ڵێت “دابه‌زینی لیره‌ بڕی قازانجه‌کانی به‌رزکرده‌وه‌، که‌ له‌سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری زۆرکه‌وت، پاشان بووه‌ مایه‌ی ماڵوێرانی.[Op. Cit., p. 23]

میرایه‌تی پارتی کرێکاران ڕووی کرده‌ سه‌رمایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، ناچار یارمه‌تی کاتیی ته‌نگانه‌ی له‌IMF وه‌رگرت، به‌و مه‌رجه‌ بڕێکی بخرێته‌ خزمه‌تی کۆمپانیاکانه‌وه‌ و ئاڕاسته‌یان بکات و پشتگیرییان بکات. ناچار مه‌رجه‌کانیان په‌سه‌ندکرد، ئێوه‌ چ ده‌فه‌رموون، ئێمه‌ وا ده‌که‌ین، ئیستاکه‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌، چ ڕوویدا بوو، که‌ به‌و جۆره‌ کار له‌RU نه‌روا؟ ئاسانترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه‌، که‌ چینی کرێکاران به‌ به‌راورد له‌ته‌ك سه‌ندیکاکان، که‌ ملکه‌چ بوون، زۆر شۆرشگێڕتر بوو. The Economist ی 1993ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ سۆسیال کۆمه‌کی (کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی)ی ده‌دا، خه‌ڵکی مه‌مره‌ومه‌ژی گوزه‌رانی پێبکات، وێرای ئه‌و ناهه‌مواریه‌ش، خه‌ڵکی به‌ هه‌موو کارێك ڕازی نه‌ ده‌بوون و ملیان به‌ تۆتالیرێتی خاوه‌نکاره‌کانیان نه‌ده‌دا.

سه‌رمایه‌داران له‌ جێگه‌ك سه‌رمایه‌گوزاری ناکه‌ن، که‌ بارودۆخی ئاسووده‌ نه‌بێت. ساڵی1977 بانکی ئینگلته‌ره‌ نه‌یتوانی حکومه‌تی پارتی کرێکاران ناچار بکات، کۆنترۆڵ له‌سه‌ر بواری ئاڵوگۆر لاببات یا هه‌ر هیچ نه‌بێت، که‌می بکاته‌وه‌. ئه‌و فاکته‌رانه‌، بوونی مانگرتن و تێکچوونی باری بازاری کار و هه‌ڵوێستی بانکه‌کان، کاریان کرده‌ سه‌ر هه‌ڵچوون و داچوونی باری ئابووریی، ئه‌وانه‌ی ده‌بوو پارتی کرێکاران ئه‌نجامیان بدات، کۆنه‌پارێزه‌کان ئه‌نجامیان دان و ئه‌وه‌ کارئاسانی بۆ قه‌رزی بانکه‌کان و کۆمپانییه‌کانی دروستکردن، کرد.

لابردنی کۆنترۆڵ له‌سه‌ر بواری ئاڵوگۆر، سه‌ره‌ه‌نجام بووه‌ هۆی جوڵه‌ی بازار و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری، که‌ ئه‌و باره‌ تاکو ئه‌مڕۆش له‌RU به‌رده‌وامه‌، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ ڕوو بکاته‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌. له‌ ژماره‌27ی گاردیان 21ی سێپته‌مبه‌ر Victor Keegan وتویه‌تی هه‌ژماری پاره‌ی- په‌ککه‌وتووه‌کان و خانه‌نشینه‌کان- له‌ وڵاتانی بێگانه‌ خراونه‌ته‌ گه‌ر، ئه‌مه‌ له‌ چاو جاراندا که‌ پاره‌ له‌وبواره‌دا له‌ کارپێکردندا نه‌بوو،Robin Ramsay به‌ خه‌ڵکی نارازی و یاخیبوو میرییه‌کی نیمچه‌ رادیکال توانیان هانی کارگه‌ و کۆمپانیاکان بده‌ن.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: