14. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
به‌شی A – ئه‌نارکیزم چییه؟
شارستانی هاوچه‌رخ له‌ته‌ك سێ قه‌یرانی نه‌هامه‌تباردا ڕووبه‌ڕووه: (1) هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، ڕاده‌ی ڕوو له زیادی هه‌ژاری، لانه‌وازی، تاوان، توندوتیژی، نامۆبوون، ئالووده‌یی به به‌نگگه‌ر و ئه‌لکول، لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ناده‌ربه‌ستی ڕامیاری، دابه‌زینی مۆرکه مرۆییه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌کان و هیتر؛ (2) تێکدان و وێرانکردنی زه‌مین و جوانی سروشت، که ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کان به‌وه‌وه به‌ستراوه؛ و (3) زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، به‌تایبه‌ت چه‌که ناوه‌کییه‌کان.
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
13. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه به ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه، که ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که، که تێیدا که‌سه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه ئه‌نارکیزم دژ به هه‌موو جۆره سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه -چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، چ له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه- وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه.
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
12. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
ڕیشه‌ی وشه‌ی ئه‌نارکی “anarchy“ بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشگری(an) یا (a) به واتای “نا”، “به‌بێ”، “نه‌بوون” له‌ته‌ك واژه‌ی archos که به واتای “فه‌رمانڕه‌وا”، “به‌رێوه‌به‌ر”، “سه‌رۆك”، “فه‌رمانده‌ر” یا “ده‌سه‌ڵاتدار” دێت، یا به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر کرۆپۆتکین Peter Kropotkin له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌نارکی ڕیشه‌ی یۆنانی هه‌یه و به واتای “دژه ده‌سه‌لات” دێت.“ [Anarchism, p. 284]
له کاتێکدا که واژه یۆنانییه‌کانی anarchos و anarchia به زۆری به “نه‌بوونی میری” یا “بێ ده‌وڵه‌تی” لێك ده‌درێنه‌وه، واتای ڕه‌سه‌نی ئه‌نارکیزم ته‌نیا به واتای “به‌بێ ده‌وڵه‌ت” نییه. “An-archy” به واتای ” به‌بێ فه‌رمانڕه‌وا” و یا به شێوه‌یه‌کی گشتی به واتای “بێ سه‌روه‌ری“ه. بۆ نموونه کرۆپۆتکین ئاوا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، که ئه‌نارکیزم “ نه‌ك ته‌نیا هێڕش ده‌کاته سه‌ر سه‌رمایه، به‌ڵکو هێڕش ده‌کاته سه‌ر ڕیشه‌کانی – یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت- .“ [Op. Cit., p. 150] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ئه‌نارکی به‌و جۆره‌ی که به‌گشتی وێنا ده‌کرێت، به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه، به‌ڵام به واتای نه‌بوونی ده‌ستوور و فرمانه.“[Benjamin Tucker, Instead of a Book, p. 13] له‌م ڕووه‌وه باشتره سه‌رنجی کورته‌یه‌کی زۆر جوانی داڤید وایك David Weick له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم بده‌ین:
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
11. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
به پێی ده‌ربڕینی پیته‌ر کرۆپۆتکین، ئه‌نارکیزم “سیستمێکی بێ میرایه‌تییه له سۆشیالیزم “ [Anarchism, p. 46] به واتایه‌کی تر، “ئه‌نارکیزم به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، که هه‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی (له‌وانه سه‌رمایه‌داری) و میرایه‌تییه.” [Errico Malatesta, Towards Anarchism,", p. 75]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه و ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که به‌بێ پێکهاته‌ی قوچکه‌یی رامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌نارکیسته‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌نارکی، بێ سه‌روه‌ر، فۆرمی گونجاوی سیستمێكی کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی فراوانی ئازادی تاکه‌که‌سی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی ئازادی و یه‌کسانی وه‌ك ئاڵوگۆڕیكی پشتیوانی خۆین. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین له ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:
“ئێمه به‌و بڕوایه گه‌یشتووین که ئازادی به‌بێ سۆشیالیزم واته سته‌م و ناداروه‌ری و سۆشیالیزم به‌بێ ئازادی واته کۆیله‌تی و دڕنده‌یی.“ [The Political Philosophy of Bakunin, p. 269]
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
10. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی واژه‌ی “ئه‌نارکیزم” له ڕابوردوودا، واژه‌گه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه. واژه فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له “سۆشیالیزمی ئازاد free socialism“، “کۆمونیزمی ئازاد free communism“، “سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism” و “کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism“. بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به کرده‌وه هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه. یا به‌و جۆره‌ی که ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: “پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال-دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه؛ ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ جۆره میری و ده‌وڵه‌تێك نییه.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
9. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
به‌ڵێ. هه‌موو لکه‌کانی ئه‌نارکیزم دژی سه‌رمایه‌دارین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر سته‌م و به‌هره‌کێشی خۆی ڕاگرتووه (بڕواننه به‌شی B و C). ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که “که‌سه‌کان ناتوانن له‌ته‌ك که‌سانی تر کار بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی پاڵنده‌ریان هه‌بێت و ڕێژه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنانه‌کانی ئه‌وان بۆ خۆی ببات“و پێیان وایه که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا “که‌سانی کرێکاری راستینه به‌خۆیان ڕێکخراوه‌کانیان پێکده‌هێنن و به‌خۆشیان بڕیار ده‌ده‌ن که کاره‌کان که‌ی، له‌کوێ و چۆن ئه‌نجام بدرێن.“ به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، کرێکاران خۆیان “له ده‌ستبه‌سه‌ری و کۆیله‌تی و دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داری“ ئازاد ده‌که‌ن. [Voltairine de Cleyre, Anarchism p. 32 and p. 34]
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
8. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ناتوانین شتێکی باشتر له به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان(Organizational Platform of the Libertarian Communists) که له‌لایه‌ن به‌شداربووانی بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist له ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه، دیاری بکه‌ین(سه‌رنجی به‌شی A.5.4 بده‌ن):
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »
7. حوزه‌یران 2009 له‌لایه‌ن afaqkurdish
ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به پوختی ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که ئه‌نارکیزم به کرده‌وه له پێناو چییه و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:
مرۆڤ
نه به ده‌ستووردان ئاسووده‌یه و نه گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:
ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره
هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛
هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه، ئازادی و ڕاستییه له‌نێوی ده‌با
مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته کۆیله و
ده‌زگه‌یه‌کی بێ‌گیانی لێ چێ ده‌کا
Read the rest of this entry »
Posted in Uncategorized | Leave a Comment »