Archive for ئه‌یلول, 2009

ئایا ئەنارکیستەکان دژایەتی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی دەکەن؟

16. ئه‌یلول 2009

وه‌كو له‌ (به‌شی D5)ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ناركیزمدا سه‌باره‌ت به‌ ئیمپریالیزم، ڕونكرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌ناركیسته‌كان دژن به‌ ئیمپریالیزم و جه‌نگه‌كانی كه‌ به‌بێ گەڕانەوە به‌رپا ده‌بن. له‌وه‌ش زیاتر هه‌ر وه‌كو له‌و‌ به‌شه‌دا تێبینی كرا، ئێمه‌ دژی هه‌موو شێوەیەكی (ناسیونالیزم)ین. ئه‌ناركیسته‌كان هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی كه‌ دژ به‌ (ئیمپریالیزم)ن، دژ به‌ (ناسیونالیزم)یشن چونكه‌ هیچ كامێكیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ن. له‌ كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ دژ به‌ ئیمپریالیزم و دەستەبەسەرداگرتنی (Domination)ی دەرەکی و پشتیوانی ناناوه‌ندییه‌تی (decentralisation) دەکەین، ئه‌مه‌ش بەو واتایە نییە، كه‌ ئه‌ناركیسته‌كان كوێرانه‌ پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ ڕزگاریخوازە نه‌ته‌وه‌ییەکان ده‌كه‌ن. له‌م به‌شه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌ناركیسته‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا ڕاڤه‌ده‌كه‌ین.

(more…)

Advertisements