پاشکۆی – ئه‌نارکیزم و مارکسیزم

پاشکۆی: ئه‌نارکیزم و مارکسیزم


بوونی ئه‌م پاشکۆیه‌ بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وی هه‌ندێك له‌و توانجه‌ دژه‌ ئه‌نارکیستیانه‌یه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ماركسیسته‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌مهاتوون. له‌ کاتێکدا كه‌ له‌( به‌شی H)دا ئه‌وه‌مان باسكردوه، بۆچی ئه‌ناركسته‌کان دژی ماركسیزمن، پێمانوابوو به‌سوود ده‌بێت، وه‌ڵامی ئه‌و سایت و په‌رتووکه‌ ماركسیستانه‌ بده‌ینه‌وه‌، كه‌ ناوه‌رۆكه‌كانیان به‌ته‌واوی له‌و به‌شه‌دا باسی لێوه‌نه‌کراوه‌. له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌خوازین ئه‌وه‌ باس كه‌ین كه‌ ماركسیزم تیورێكی پڕ که‌موکوڕییه‌،ته‌نانه‌ت به‌ ڕاده‌یه‌ك ناته‌واوه‌ که‌ له‌و بواره‌شدا نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌خنه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌ له‌ ئه‌ناركیسزم بگرێت. وه‌ها هه‌وڵدانێك بۆ شێواندنی ئه‌ناركسێزم و خه‌وشداركردنی مێژووه‌كه‌ی و هزره‌کانی، به‌ڕێكه‌وت نه‌بووه‌، به‌ڵكو ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌ ماركسیزم وابناسێنێت كه‌ ته‌نها شێوه‌یه‌کی شیاوه‌ بۆ به‌دیهێنانی سۆشیالیزم، له‌وه‌ش زیاتر و گرنگتر، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه‌، كه‌ به‌شێکی زۆری گوتاره‌ پۆپۆلیستییه‌ مارکسیستییه‌کان، له‌ڕاستیدا پێشتر بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن ئه‌ناركیسته‌كانه‌وه‌ وتراون و دواتر ماركیسته‌كان دزیویانن، تاكو له‌ ژێر په‌رده‌ی ئه‌وانه‌دا، بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی ڕامیارییه‌کانیان بشانه‌وه‌.

دوا خاڵ. ئێمه‌ له‌وه‌ ئاگادارین، كه‌ زۆرێك له‌ بەڵگەکانمان له‌م پاشکۆیانەدا، دووباره‌ كردووەته‌وه‌. كه‌ بەداخەوە له‌به‌ر دوو هۆ نەدەکرا خۆمانی لێ لابدەین. یه‌كه‌م، ماركسیستەکان به‌ زۆری هه‌مان پاگەندەی نادروست دژ بە ئه‌ناركسیزم دووباره‌ ده‌كەنه‌وه‌، كه‌ هه‌ر كات دەرکەونەوە، ده‌بێت وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌. له‌وه‌ ده‌چێت، ماركسیسته‌كان تا بەشداری لەو ڕوانگه‌یه‌دا بكه‌ن، كه‌ دووباره‌كردنه‌وی هه‌ڵه‌یەك بەسە بۆ ئه‌وه‌ی بیکات بە ڕاستی. دووهه‌م، ئێمه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوە، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ پاشکۆكان بەخۆیان تاڕاده‌یه‌ك بەس بن، ئه‌وەش به‌ دووباره‌كرنه‌وه‌ی بڕێك کەرەستە و بەڵگە، تاكو ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنرێت. ئێمە به‌هیوای تێگەیشتنی خوێنه‌رین.


وه‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌ و لادانی داڤید مێکناڵی له‌ نامیلکه‌ی سۆشیالیزم له‌ خواڕه‌وه‌ڕا


مارکسیسته‌کان و ئه‌نارکیزمی ئیسپانی


وه‌ڵامی به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی میچنسۆن فیل له‌ مارکسیزم و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆدا


وه‌ڵامی به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی سۆشیالیست وۆکه‌ر پارتیSWP له‌ مارکسیزم و ئه‌نارکیزمدا


وه‌ڵامی به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی جۆن فیشه‌ر له‌ : “بۆچی پێویسته‌ له‌سه‌رمان په‌ره‌ به‌ مارکسیزم بده‌ین ، به‌ ئه‌نارکیزم نا


وه‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی داڤید مێکناڵی له‌ نامیلکه‌ی سۆشیالیزم له‌ خواڕه‌وه‌ڕا


1.
ناساندن


2.
ئایا ئه‌نارکیزم ڕامیاریی موڵكداره‌ گچکه‌کانه‌؟
3.
ئایا ئه‌نارکیزم ڕیساکانی رابوردوو پیرۆز راده‌گرێت؟
4.
بۆچی سه‌رنجه‌کانی مێکناڵی له‌سه‌ر پرۆدۆن شیواندنی بۆچوونه‌کانییه‌تی؟
5.
بۆچی سه‌رنجه‌کانی مێکناڵی له‌سه‌ر باکونین شیواندنی بۆچوونه‌کانییه‌تی؟
6.
ئایا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تیپرۆدۆن و باكونين به‌کرده‌وه‌ لای مێکناڵی ڕیشه‌یان له‌ سروشتی تێڕوانینی ئه‌نارکیستیدایه‌؟
7.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی دێمۆکراسین؟
8.
ئایا لێنییسته‌کانله‌ به‌ره‌ی دێمۆکراسی دان؟
9.
بۆچی مێکناڵی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ندیکالیزم و ئه‌نارکیزمدا هه‌ڵه‌یه‌؟
10.
ئایا سه‌ندیکالیسته‌کان هه‌ڵسوڕانی رامیاریی چینی کرێکار ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟
11.
بۆچی پاگه‌نده‌ی مێکناڵی ئه‌وه‌ی که‌ لێنینیزم پشتیوانی له‌ بنچینه‌کانی خۆڕزگارگه‌ری چینی کرێکار ده‌کات، هه‌ڵه‌یه‌؟
12.
بۆچی شیکرنده‌وه‌ی چینایه‌تیمارکسیزم بۆ ئه‌نارکیزم ناکۆکه‌؟
13.
ئه‌گه‌ر مارکسیزم سۆشیالیزم له‌ خواره‌وه‌ڕایه‌ بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه‌؟
14.
بۆچی به‌کاربردنی واژه‌ی سۆشیالیزم له‌ خواڕه‌وه‌ڕاله‌لایه‌ن مێکناڵی نابه‌جێیه‌؟
15.
ئایا ترۆتسکی کرۆکی دێمۆکراسیی لێنینیزمی پاراست؟


مارکسیسته‌کان و ئه‌نارکیزمی ئیسپانی


1.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا یاخییانی کۆنبوون؟
2.
په‌رتووکه‌که‌ی فێلیکس مۆرۆ له‌مه‌ڕ شۆڕشی ئیسپانی چه‌ند ورده‌کارانه‌ بوو؟
3.
ئایا ناوه‌ندێتی باڵای FAI کۆنترۆڵی CNT کرد؟
4.
مێژوویCNT و کۆمونیستی ئینته‌رناسیوناڵ چییه‌؟
5.
بۆچیCNT په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌ هاوپه‌یمانی کرێکارانه‌وه‌؟
6.
ئایا شۆرشی ئۆکتۆبه‌ری 1934 له‌لایه‌نCNT تێك درا؟
7.
ئایا هاوه‌ڵانی دیوروتی مارکسیست بوون؟
8.
مه‌گه‌ر هاوه‌ڵانی دیوروتی له‌ ئه‌نارکیزم جیابوونه‌وه‌یان نه‌کرد؟
9.
ئایا هاوه‌ڵانی دیوروتی له‌لایه‌ن ترۆتسکیسته‌کانه‌وه‌ کاراییان له‌سه‌ر دانرابوو؟
10.
به‌رنامه‌ی هاوه‌ڵانی دیوروتی له‌مه‌ڕ ترتسکیزم چیمان پێ ده‌لێت؟
11.
بۆچی سه‌رنجه‌کانی مۆرۆ دژی سه‌ربازیگه‌ریی میلیشیاکان، گاڵته‌جارییه‌؟
12.
له‌ ڕوانگه‌ی شۆڕشی مۆرۆ دا چی گاڵته‌جارییه‌؟
13.
بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌وڵه‌تی کرێکارانی مارکسیستی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟
14.
له‌ باوه‌ڕی سه‌ره‌کیمۆرۆ له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم چی هه‌ڵه‌یه‌؟
15.
ئه‌نارکیزمی ئیسپانی پیش ڕوودانی شۆڕس پێکهێنانی هه‌ره‌وزییه‌کانئامانجی بوو؟
16.
چۆن په‌ره‌دان به‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌کان جیاوازییه‌کانی نێوان بۆلشه‌ڤیزم و ئه‌نارکیزمی نیشان دا؟
17.
بۆچی پشتیوانی مۆرۆ بۆ شیوازه‌کانی پرۆلیتێرییه‌کانی به‌رهه‌مهینانگاڵته‌جارییه‌؟
18.
ئایا فیدراسیۆنی هه‌ره‌وه‌زیه‌کان پشتکردنه‌بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم بوو؟
19.
ئایا ئه‌زموونی هه‌ره‌وه‌زییه‌ کشتکارییه‌کان ئه‌نارکیزمی لاواز کرد؟
20.
ئایا ئه‌زموونی شۆرشی ئیسپانی شکستی ئه‌نارکیزم یا شکستی ئه‌نارکیسته‌کان نیشان ده‌دات؟


وه‌ڵامی به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی میچنسۆن فیل له‌ مارکسیزم و کاری ڕاسته‌وخۆدا


1.
میچنسۆن چۆن ڕامیاری گروپه‌کانی کاری ڕاسته‌وخۆ لاواز ده‌کات؟
2.
ئایا ئه‌نارکیزم له‌ تێڕوانین و کرداردا هاوشانی خۆبه‌خۆیییه‌؟
3.
میچنسۆن چۆن ئه‌زموونی یه‌کی ئایاری له‌نده‌ن ده‌شێوێنیت؟
4.
ئایا به‌راستی ئه‌نارکیستان وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکه‌کان هیچ به‌رگری له‌ سیسته‌مه‌که‌یان ناکه‌ن؟
5.
میچنسۆن چۆن ڕێکخراوه‌ ئه‌نارکیستییه‌کانی شێواندووه‌؟
6.
میچنسۆن چۆن به هه‌ڵه‌یه‌ پێناسه‌ی ئه‌نارکیزمی کردووه‌؟
7.
ئایا ئه‌نارکیزم شه‌ڕ بۆ ڕیفۆرم ڕه‌تده‌کاته‌وه‌؟
8.
ئایا ئه‌نارکیزم ده‌وڵه‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفته‌کان داده‌نێت؟
9.
بۆچی میچنسۆن له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تهه‌ڵه‌یه‌؟
10.
بۆچی سه‌رنجه‌که‌ی میچنسۆن، که‌ ئێمه‌ له‌ته‌ك سۆشیالیزم یا به‌ربه‌ریڕووبه‌ڕووین، له‌ڕاستیدا پرسه‌که‌ی لاواز ده‌کات؟
11. بۆچی میچنسۆن هه‌له‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان باوه‌ڕییان به‌ پارێزگاریکردن له شۆڕش نییه‌؟
12.
ئایاده‌وڵه‌تی کرێکارانجیاوازه‌ له‌وه‌ی که‌ میچنسۆن پێشنیاری ده‌کات؟
13.
به‌ڕاستی ده‌وڵه‌تی کرێکارانی مارکسیستی ته‌نیاسه‌روه‌ری چینێکه‌ به‌سه‌ر چینه‌کانی تردا؟
14.
بۆچی ئه‌نارکیستان چه‌مکی مارکسیستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟
15. چی بووه‌ هۆی ناگشتیکردنی شۆرشی ڕوسی؟
16.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان پێداویستی ڕێکخراوگه‌لی له‌ شیوه‌ی یه‌کێتییه‌ پیشه‌ییه‌کانڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟
17.
بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان چالاکی ڕامیاریی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟
18.
ئه‌نارکیسته‌کان چۆن له‌ چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌داریدا خه‌بات بۆ ڕیفۆرم ده‌که‌ن؟
19.
میچنسۆن چۆن به‌کاربردنی واژه‌ی بڕوا به‌خۆبوونده‌شێوینێت؟
20.
ئایا ئه‌نارکیزم نموونه‌یه‌که‌ له‌ فیلۆسۆفی ئایدیالیزم؟
21.
ڕه‌خنه‌ له‌خۆناکۆکی میچنسۆن چۆنه‌؟
22.
ترۆتسکی چۆن وای کرد شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان له‌ کاتدا بڕۆن؟
23.
ئایا نه‌خشه‌کێشی ناوه‌ندیانه‌ ده‌توانێت وه‌ڵام به‌ داخوازی کۆمه‌ڵگه‌ بداته‌وه‌؟
24.
ئایا ته‌کنۆلۆژیا بێلایه‌نه‌؟
25.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان هێزی چینی کرێکارنه‌دیده‌ ده‌گرن؟
26.
بابه‌ته‌که‌ی مێچنسۆن له‌مه‌ڕ سروشتی ترۆتسکیزم چی ده‌لێت؟


وه‌ڵامی به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی سۆشیالیست وۆکه‌ر پارتیSWP له‌ مارکسیزم و ئه‌نارکیزم


1.
بزاڤی دژه‌جیهانگیری له‌مه‌ڕ کارایی پارته‌ پێشره‌وه‌کانی وه‌ك SWP چیمان پێ ده‌ڵێت؟
2. SWP
له‌ پێناسه‌کردنه‌که‌یدا بۆ ئه‌نارکیزم چی په‌ڕاندووه‌؟
3.
بۆچی هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی ئه‌نارکیزم به‌ڵگه‌کانی SWP لاواز ده‌کات؟
4.
چۆنSWP له‌مه‌ڕ ناوه‌ندێتی هه‌ڵه‌یه‌؟
5.
بۆچی ده‌ستگری SWP به‌ هێڵی ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه‌به‌ڵگه‌که‌یان پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌؟
6.
بۆچی نموونه‌کانیSWP بۆ ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌تهه‌ڵه‌ن؟
7.
گاڵته‌جاڕێتی سه‌رنجه‌که‌یSWP چییه‌، که‌ ده‌بێت شورا کرێکارییه‌کان ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری تێکبشکێنن؟
8.
چۆن SWP سه‌رله‌نوێ مێژووی شۆرشی ڕوسی نووسییه‌وه‌؟
9.
چۆن SWP مێژووی شۆڕشی ئیسپانی سه‌رله‌نوێ نووسییه‌وه‌؟
10.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و ڕاستییه‌ نادیده‌ ده‌گرن، که‌ بۆچوونه‌کان له‌ ڕه‌وتی خه‌باتدا ده‌گۆڕێن؟
11.
بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی پارتی شۆڕشگێڕیلێنینیستین؟
12.
بۆچی SWP مشتومرێکی داخراو له‌مه‌ڕ یه‌کگرتنو دێمۆکراسیبه‌ نرخی ژیری ته‌ندروست و ئازادی ده‌کات؟
13.
کوشتارگه‌که‌ی پراگ چۆنیSWP ی وه‌ك دووڕوو ڕسواکرد؟
14.
ئایا ڕێسای لێنینستی له‌ که‌تواردا دێمۆکراتیك بوو ئاوا که‌ SWP پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات؟
15.
بۆچیSWP پشتیوانی له‌ ناوه‌ندگه‌رایی دژه‌ سۆشیالیزم ده‌کات؟
16.
بۆچی SWP له‌مه‌ڕ خۆپیشاندانی A16 واشینتن D.C. هه‌ڵه‌یه‌؟
17.
بۆچی نموونه‌که‌ی واشنتنی SWP به‌ڵگه‌کانی خودی SWP ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ نه‌ك ئه‌نارکیزم؟
18.
بۆچی پارتی شۆڕشگێڕبۆ خۆی دژه‌چه‌مکه‌؟
19.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان چالاکی نهێنیئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
20.
بۆچی SWP له‌مه‌ڕ ڕێکخراوی باكونين هه‌ڵه‌یه‌؟
21.
بۆچی هێڕشیSWP بۆ سه‌ر ڕێکخراوی باکونین گاڵته‌جارییه‌؟
22.
ئایا F.A.I. ڕێکخراوێکی ناوه‌ندییانه‌ی نهێنیبوو که‌ به‌ری به‌ لێدوان و خه‌باتی کراوه‌ده‌گرت؟
23.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان چاوه‌ڕوانی ڕاپه‌ڕێنی خۆبه‌خۆی کرێکارانده‌که‌ن؟
24.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان کرێکاران به‌ که‌م شۆرشگیڕسه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ن؟
25.
بۆچی مێژووی پارته‌ ناوه‌ندییه‌کان به‌ڵگه‌کانی SWP ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟


وه‌ڵامی به‌ هه‌ڵه‌ و شێواندنه‌کانی جۆن فیشه‌ر له‌ : “بۆچی پێویسته‌ له‌سه‌رمان په‌ره‌ به‌ مارکسیزم بده‌ین ، به‌ ئه‌نارکیزم نا


1.
بۆچی پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌وڕۆ به‌ لاوانی ئه‌نارکیست ناو ده‌برێنخه‌می ئه‌وه‌یان بێت که‌ ترۆتیسکیسته‌کان ئه‌وان به‌ هاوپه‌یمانی خۆیان داده‌نێن؟
2. خه‌ڵکی چیتر پێویسته‌ بزانن، کاتێك په‌ی به‌وه‌ ده‌به‌ن که‌ ئه‌نارکیزم له‌ یاخیبوونی ڕه‌هاواوه‌تره‌؟
3.
ئه‌نارکیسته‌کان پێمانوایه‌ چی جێگه‌ی ده‌زگه‌ی تێكشکاوی ده‌وڵه‌تی ده‌گرێته‌وه‌؟
4. ترۆتسکی و لێنین بیریان له‌ چی کرده‌وه‌، که‌ ده‌بێت جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی بگرێته‌وه‌؟
5.
ئایا ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتێریجۆرێکی تازه‌یه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت؟
6.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان هیوایان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سه‌رمایه‌داره‌کان هیچ هه‌وڵێکی دژه‌شۆڕشانه‌ نه‌ده‌ن؟
7.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان مارکسیستی زۆره‌کین؟
8. ئایا مارکسیزم زانستییه‌؟
9.
شۆرسی ڕوسی له‌مه‌ڕ ترۆتسکیزم چیمان پێ ده‌ڵێت؟
10.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان رابه‌رایه‌تیڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌؟
11.
ئایا شۆڕشی ئیسپانی نیسانی دا که‌ ئه‌نارکیزم که‌موکوڕی هه‌یه‌؟
12.
ئایا ئه‌نارکیزم باوه‌ی به‌ شۆڕشی خۆبه‌خۆیی هه‌یه‌؟

گەڕانەوە بۆ سەرەتا

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: